لیژنەی پێشمەرگە: پەکەکە بەبیانوی شەڕ لەگەڵ تورکیا بووەتە مەترسی بۆ سەر هەرێم

لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، چەندین ساڵە پەکەکە بەبیانوی شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بووەتە مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و لەلایەکی ترەوە بوونەتە هۆکاری چوڵبون و وێرانبوونی سەدان گوندی سنوری هەرێم.

لە ڕاگەیەندراوێكدا لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاندووە، ” ئەمڕۆ 9 پێشمەرگە کە لەهۆبەی ئەندازە بونەو کاریان هەڵگرتنەوە و پوچەڵکردنەوەی بۆمب بووە، لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لە چیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، هێرشکراوەتەسەر ئۆتۆمبێلەکەیان لە جۆری باجیرۆ لەوکاتەی ویستویانە بەرەو ئەو بنکانە بڕۆن کە پێش چوار مانگ لەو ناوچەیە دانرابوون، بەڵام بەداخەوە کەوتونەتە بۆسەیەکی پەکەکە و پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری دیکەش برینداربوون”.

ئاماژەبەوەشكراوە، وەک لیژنەی کاروباری پێشمەرگە ئەو هێرشە ئیدانە و شەرمەزاردەکەن و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدەکان دەکەن و داوای زو چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازن.

لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، “چەندین ساڵە پەکەکە بەبیانووی شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بووەتە مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و چەندینجار ڕۆڵەی ئەم هەرێمەیان شەهید کردووە، لەلایەکی تر بونەتە هۆکاری چوڵبوون و وێرانبونی سەدان گوندی سنوری هەرێمی کوردستان”.

لیژنەی كاروباری پێشمەرگەی پەرلەمانی كوردستان، ڕاشیگەیاندووە، “جارێکی تر داوایان لێدەکەین، کە شەڕەکەیان ببەنە ناو خاکی تورکیا و نەبنە هۆکاری مەترسی بۆ سەر دەستکەوت و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و دەبێ ڕێز لەسنوری هەرێم بگرن و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نەخەنە مەترسییەوە.

داواش لە پەكەكە دەكەن، خوێنی کورد بەدەستی کورد نەڕێژرێت، و كێشەی توركیا و پەكەكە بە ئاشتییانە چارەسەر بكرێت لە ئەگەری چارەسەر نەبوون لەناو خاكی توركیا كێشەكە یەكلایی بكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا ھەورامانی: داوامان لە بەغداد کردووە پێداچوونەوە بە 120 ملیارەکە بکات بەڵام وەڵامەکەیان ئەرێنی نەبووە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەڵامی بەغداد بۆ کەمکردنەوەی 120 ملیارەکە ئەرێنی نەبووە. پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی…
Total
0
Share