سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدەن

سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەسەر ڤیدیۆی “دانپێدان”ی سزادراوانی بادینان ڕونکردنەوەیەکیان بڵاوکردووەتەوە و ڕایدەگەیەنن ” ڤیدیۆکە تەعبیر لە ڕای فەرمی ئەنجومەنی ئاسایش ناکات.

سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەکەیاندا دەڵێن، ” ئەو ڤیدیۆیەی لە کەناڵی حزبێکی دیاریکراو پەخشکراوە ئێمه‌ سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌ هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه‌ نین كه‌ به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاو كراونه‌ته‌وه‌”.

ئەمە دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ‌ سۆشیاڵمیدیای كه‌ناڵی حزبێكی دیاریكراو، له‌ ژێر‌ ناوی دامه‌زراوه‌ی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان)، ڕاپۆرتێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆه‌ته‌وه‌، له‌و راپۆرته‌دا، دانپێدانانی چه‌ند كه‌سێك په‌خشكراوه‌ و تۆمه‌تی سیخوڕی كردنیان دراوه‌ته‌ پاڵ، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، كه‌ناڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رمیی هه‌یه‌ و پێكهاتووه‌ له‌ پێنج ئه‌ندام، به‌ڵام ئێمه‌ سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌ هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه‌ نین كه‌ به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاو كراونه‌ته‌وه‌”.

هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌كیش به‌ بێ ئاگاداریی ئێمه‌ و بێ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ بڵاو بكرێته‌وه‌، سیفه‌تی فه‌رمیبوون وه‌رناگرێت و نوێنه‌رایه‌تی بڵاوكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات. بۆیه‌ ئێمه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌ر جۆره‌ به‌یاننامه‌‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ئاگاداریی ئێمه‌ نه‌بێت و پێشتر له‌ راستی و دروستییه‌كه‌ی دڵنیا نه‌بین، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئه‌مڕۆش، ته‌عبیر له‌ رای فه‌رمیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات.

سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری – زانیاری

به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه‌

4/3/2021

بابەتی پێشتر

لە کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی تورکیدا 9 سەرباز گیانیان لە دەستدا

بابەتی دواتر

عێراق.. پەرلەمان 18 بڕگەی لە پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵی پەسەندكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share