دوو سزادراوی بادینان ئازاددەكرێن

ئەمڕۆ دوو سزادراوی دیكەی بادینان ئازاددەكرێن كە پێشتر لە لایەن دادگای هەولێرەوە بڕیاری زیندانیكردنیان بۆ دەركرابوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پارێزگای دهۆك گواستییەوە، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە دوو سزادراوی دیكەی بادینان كە پێشتر لە لایەن دادگای هەولێرەوە سزای زیندانیكردنیان بۆ دەركرابوو كە هەریەك لە مەسعود شەنگالی بەسزای سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی و شیروان تەها سزای زیندانیكردنی دوو ساڵ و شەش مانگیان بۆ دەركرابوو.

ئاماژەی بەوە كرد، پارێزەرەكانیان داوای تەمیزكردنەوەی بڕیارەكەی دادگای هەولێریان كرد و ئەمڕۆ دادگا بڕیاری ئازادكردنی بۆ دەركردن.

پێشتر پێنج چالاكوانی بادینان بە تۆمەتی تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركرابوون لە ماوەی ڕابردوودا سێ زیندانیكراوەكەی دیكە ئازادكرابوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی: لە سبەینێوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە بەردەوامی بەنزینی 750 دیناری دابەشدەکرێت

لە سبەینێوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەنزینی 750 دیناری بە بەردەوامی دابەشدەکرێت. محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی…
Total
0
Share