تەرمی قادری حاجی عەلی بەخاك دەسپێردرێت

بەرەبەیانی دوێنێ لە تەمەنی 65 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاوڕێ و هاوسەنگەران و كەسوكاری، مەراسیمی بەخاكسپاردنی قادری حاجی عەلی لە گۆڕستانی ئابڵاخ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی دووەم تەرمی قادری حاجی عەلی لە شاری پزیشكیی فاروقەوە بەرەو گۆڕستانی ئابڵاخ لە سلێمانی بەڕێكرا و لە مەراسیمێكی تایبەتدا بەخاكدەسپێردرێت.

قادری حاجی عەلی لە 1ی تشرینی یەكەمی ڕابردوو توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو و دوای مانەوەی بۆ ماوەی نزیكەی 40 ڕۆژ لە نەخۆشخانە بەرەبەیانی دوێنێ لە تەمەنی 65 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

   

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەروازەی پەروێزخان لەبارەی داخستنییەوە روونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، دەنگۆی داخستنی دەروازەكە رەتدەكاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت،…
Total
0
Share