لە کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی تورکیدا 9 سەرباز گیانیان لە دەستدا

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاشکرایکرد، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سەربازییەوە لە باکوری کوردستان 9 سەرباز گیانیان لە دەستداوە و 4 ی دیکە بریندار بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاتژمێر 1:00 پاش نیوەڕۆ هێلیکۆپتەرێک کاتێک ویستوویەتی لە بنکەیەکی سەربازی چەولیگەوە بچێتە “بەدلیس” لە ڕێگەدا پەیوەندی نەماوە و کەوتووەتەخوارەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا فەرماندەیەکی سەربازی بەناوی “عوسمان ئەرباش” لەناو گیان لە دەستداواندایە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاشکرایکردووە، “ھەلیکۆپتەرەکە لە جۆری کۆوگەر Cougar و سەر بە ھێزی پیادەیە، “لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرەکەمان، نۆ سەرباز گیانیان لەدەستداوە و چوار سەربازی دیکەش برینداربوون”.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کۆپتەرەکە بەهۆی ڕوداوێکەوە کەوتووەتەخوارەوە و بەهۆی بەرزی فڕینەکەیەوە 9 سەرباز گیانیان لە دەستداوە.

Image

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا بوونی نییە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بەڕێوەچوونی گفتوگۆ لەگەڵ تـ.ـاران زانیاریی نوێی ئاشکراکرد. وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران…
زیاتر ببینە

ئێران: دزەکردن لە دامەزراوە ئەتۆمییە بەئامانجگیراوەکاندا روونادات

تەلەفزیۆنى ئێران رایدەگەیەنێت، هیچ دزەکردنێکى تیشکى ئەتۆمى لە ناوەندە ئەتۆمییەکاندا روونادات. تەلەفزیۆنى ئێـ.ـران بڵاویکردەوە، لەناو دامەزراوە ئەتۆمییە بەئامانجگیراوەکاندا…
Total
0
Share