گولەر بە “مەرجی هازارد” یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید دەکات

ئاردا گولەر بە مەرجی یاریکردن لە پێگەی ئێدین هازارد پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ڕۆژنامەی “ئەی ئێس” کەوتووە، ئاردا گولەر یانەکانی بەرشلۆنە، ئیشبیلیەی لەپێناو ڕیاڵ مەدرید-دا ڕەتکردووەتەوە، بەڵام پەیوەندیکردنی بەو یانەیەوە بەبێ مەرج نەبووە.

گولەر مەرجی ئەوەبووە، بۆ وەرزی نوێ لە پێگەی هێرشبردن لە پێکهاتەی ئەنچیلۆتی ناونووس بکرێت، بەتایبەت پێگەکەی ئێدین هازارد.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، گەوهەرەکەی تورکیا توانای یاریکردنی لە حەوت پێگەی هێڵی ناوەند و هێرشبردندا هەیە، بەڵام بەهۆی زۆری ئەستێرەکانی ڕیاڵ لە هێڵی ناوەند، بڕیاریداوە لە پێگەکانی هێرشبردنی ژمارە نۆ و باڵەکاندا یاری بکات.

سەرکەوتنی گولەر لە خولی ئیسپانیا واتای بەردەوامبوون دەبەخشێت، بەپێچەوانەشەوە بە خواستن ئاراستەی یانەیەکی دیکە دەکرێت تاوەکو ئەزموونی تەواو کۆدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بەلجیکا بە سێ گۆڵ ڕوسیای تێپەڕاند و پەیامی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

ئەمشەو، شەممە، هەڵبژاردەی بەلجیکا یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020ی بەرامبەر ڕوسیا ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی…
زیاتر ببینە

به‌رشلۆنه‌ یوڤی کوتا به‌زه‌ویدا و یونایتد ئه‌نجامێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر لایپزیگ تۆمارکرد

  له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر یوڤانتۆس تۆمارکرد. یه‌کێک له‌…
Total
0
Share