ئینێستا دەبێتە یاریدەدەری چاڤی؟

ئەندرێس ئینێستا، ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشلۆنە بەرەو بواری ڕاهێنان هەنگاو دەنێت، بسەرچاوەکان پێیانوایە لە داهاتوودا دەبێتە یاریدەدەری چاڤی هێرناندێز.

ئینێستا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەڕایەوە بۆ کەتەلۆنیا و سەردانی چاڤی و یانەی بەرشلۆنەی کرد.

سەبارەت بە دەنگۆکانی کارکردنی لە یانە کەتەلۆنییەکە ڕایگەیاند، “کەتەلۆنییەکان تەنها بردنەوەی تیمەکەیان دەوێت، گرنگ نییە چاڤی یان ئینێستا لێرە بوونیان هەبێت، هیواکان تەنها بردنەوە و گەڕانەوەیە بۆسەر ڕێرەوی دروست، ئەو ڕێرەوی هەمووان دەمانەوێت، سەبارەت بە خۆشم، با بزانین لە داهاتوودا چی ڕوودەدات، هیوادارم بگەڕێمەوە، بەڵام ئێستا هیچ شتێک لە ئارادا نییە.”

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی نووسیویەتی، “مانشیگۆ” تاوەکو 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڤیسڵ کۆبی ژاپۆنی واژۆکردووە و پێیوایە دەتوانێت بەردەوام بێت، لە دوای 2023 وەک یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە دەگەڕێتەوە دەبێتە یارمەتیدەرێکی بەهێزی چاڤی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چاڤی-دا به‌رشلۆنه‌ دێربی که‌ته‌لۆنیای برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می چاڤی-دا بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یونایتد پێیەکی خستە یاری کۆتایی یوروپالیگ و ڤیاڕیاڵ لە ئارسیناڵی بردەوە

ئەمشەو، پێنجشەممە ڕوبەڕوبوونەوەکانی چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ” ئەنجامدران، یانەکانی مانچستەر یونایتد و ڤیاڕیاڵ بردنەوەیان…
Total
0
Share