وەزیری دارایی عێراق زانیارییەك لەبارەی هەرێمەوە ئاشكرادەكات

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق

وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، هیچ داهاتێكی نەوت لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە ڕادەستی بەغداد نەكراوە.

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێكدا دەڵێت، تائێستا هیچ داهاتێكی نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كوردستانیان ڕادەست نەكراوە.

لە وەڵامی پرسیاری دووەمی پەرلەمانتار فالح حەسەن خەزعەلی-دا، عەلاوی لە نوسراوێكدا دەشڵێت، هەرێمی كوردستان هیچ خشتەیەكی داهاتی لە ساڵی 2014ەوە تا ساڵی 2020 نەناردووە.

نەناردنی خشتەی تایبەت بە داهاتی ئەو ساڵانە بەهۆی نەناردنی پشكی هەرێم بووە لەلایەن بەغدادەوە، وەك ئەوەی پێشتر كاربەدەستانی هەرێم جەختیان لەسەر دەكردەوە.

لە دوایین سەردانەكانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لە‌سە‌ردانە‌كانی شاندی حكومەتی ھە‌رێم و كۆبوونە‌وە‌كان لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدڕاڵ و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان، ڕاشكاوانە‌ ھە‌موو داتا و زانیارییە‌كان لە‌بارە‌ی داھاتە‌ نە‌وتی و نا نە‌وتییە‌كان و ھە‌روە‌ھا خە‌رجییە‌كان خراونە‌تە‌ڕوو.

بابەتی پێشتر

کێبڕکێ بۆ هالاند.. سیتی بۆندی پێشکەشکردووە و ڕایۆلا چاوەڕێی ڕیاڵ مەدریدە

بابەتی دواتر

ڕۆژی جیهانیی ڕوبەڕوبوونەوەی قەڵەوی.. تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر 14 بەنزینخانە سزادران

پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، 14 بەنزینخانەی دیكە بەهۆی خراپی فرۆشتنی بەنزین و دەستكاریكردنی كوالێتییەكەیەوە سزادران. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای…
Total
0
Share