عێراق شەممە مووچەی مانگی 6 دابەشدەكات

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق فەرمانبەرانی بەشی ژمێریاریی ئاگاداركردەوە كە رێوشوێنەكان تەواوبكەن بەمەبەستی دابەشكردنی مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی عێراق.

هەر ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە كە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵ دەكەن و یەكەم وەزارەتیش تەندروستی دەبێت.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتووە، داوا لە یەكەكانی ژمێریاری سەرجەم وەزارەت و دەستەكان و یەكەی ژمێریاری پارێزگاكان كراوە كە پێداچوونەوەكانیان دەستپێبكەن و ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێبكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم: لە دوو رۆژی پشووی سەرژمێریدا 22 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان دراوە

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی یەكەم و دووەمی پشووی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان (22) كاتژمێر كارەبای نیشتمانی…
Total
0
Share