لە هەولێر 14 بەنزینخانە سزادران

پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، 14 بەنزینخانەی دیكە بەهۆی خراپی فرۆشتنی بەنزین و دەستكاریكردنی كوالێتییەكەیەوە سزادران.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر لەم هەفتەیەدا 14 بەنزینخانە (لەسنووری هەولێر و دەوروبەری) بەهۆی دەستكاریكردنی كوالێتیی بەنزینەوە سزا دراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، لیژنەی پشكنین و چاودێریكردنی بەنزینخانەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر، ڕێكاری یاساییان بەرامبەر ئەو بەنزینخانانە گرتووەتەبەر.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، كۆی گشتی ئەو بەنزینخانانەی لەسەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە تا وەكو ئەمڕۆ سزادراون 136 بەنزینخانەن لەو ژمارەیەش دوو بەنزینخانە بەهۆی دووبارەكردنەوەی سەرپێچی، ناوەكانیان بڵاودەكرێتەوە كە بریتین لە:-

یەكەم/ بەنزینخانەی MH

دووەم/ بەنزینخانەی ڕێگای بەحركە

بابەتی پێشتر

مانچستەر سیتی چوارەم گرێبەستی ئاشكراكرد

بابەتی دواتر

پلاتەر و پلاتینی بێتاوان بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share