ئێران لەبارەی هێرشە موشەكییەكانی عێراق دەستی تۆمەت بۆ ئیسرائیل درێژ دەكات

بەرپرسانی ئەمریكی لەبارەی هێرشە موشەكییەكانی عەین ئەسەد دەستی تۆمەت ئاڕاستەی تاران دەكەن، وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ئیسرائیل بە تۆمەتبار دەزانێت.

سەعید خەتیب، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە كەناڵی جەزیرەی وتووە، ئەو كردەوانەی ئەمدواییانەی لە عێراق ئەنجامدراون و بە دوایین هێرشی سەر عەین ئەسەدیشەوە زۆر گوماناوین.

وتەبێژی دەرەوەی ئێران ئەوەشی ڕایگەیاندووە، “گومانێك هەیە كە ئیسرائیل ڕۆڵی هەبێت لەو هێرشانە بۆ ئەوەی سەرئێشە بۆ حكومەتی عێراق دروست بكات”.

لەلایەكی دیكەوە، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە چەند بەرپرسێكی ئەمریكییەوە ئاشكرایكردووە، هێرشە موشەكییەكانی كە بنكەی ئاسمانیی عەین ئەسەدیان كردووەتە ئامانج، “جێ پەنجەی ئەو گروپانەی پێوەیە كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن”.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لەسەر ئەو پرسە ڕایگەیاندووە، “كار دەكەن بۆ ئەوەی ناسنامەی ئەو كەسانە دیاری بكەن كە لە پشت هێرشەكانەوەن، پاش ئەوە بڕیار لەبارەیەوە دەدەن”.

دوێنێ چوارشەممە 3ی ئازار، 10 موشەك ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانیی “عەین ئەسەد” كران لە پارێزگای ئەنبار، كە هێزەكانی هاوپەیمانانی تێدایە.

بابەتی پێشتر

عێراق.. زیاتر لە 100 كەسایەتی موسوڵمان بەشداری لە نوێژكردن لەگەڵ پاپادا دەكەن

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە بەهۆی ئەگەرەکانی بەردەوامی ئۆپیک+ لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share