هەڵمەتێك بۆ داخستنی یانە شەوانەكان لە بەغداد ئەنجامدەدرێت

وەزارەتی ناوخۆ دەستپێكردنی هەڵمەتێكی پشكنینی یانەكانی شەوانەی بەغداد بە هاوبەشی لەگەڵ ئاسایشی گەشتیاری و دەستەی گەشتوگوزار رادەگەیەنێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، پۆلیسی كۆمەڵگەیی لە فەرمانگەی پەیوەندییەكان و راگەیاندن هەڵمەتێكی فراوانی پشكنینی لە یانەكانی شەوانە لە بەغداد ئەنجامدا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەشتیاری و دەستەی گەشتوگوزار بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سەرپێچیكارانی یاسا و رەوشتی گشتی.

لە ئاكامدا ژمارەیەك كچی گەنج دەستگیركران، سەرەڕای داخستنی هەندێك یانەی سەرپێچیكاری یاسا.

هەڵمەتەكە هاوكاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ژمارەیەك گرتەی ڤیدیۆیی سەبارەت بە هەندێك لە رووداوی ناو یانەكان، ئەمەش بووە هاندەری وەزارەتی ناوخۆ تا چاودێرییەكانی بۆسەر ئەو جۆرە شوێنانە زیادبكات و رێوشوێنی یاساییش بەرامبەر سەرپێچیكاران بگرێتەبەر، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

مانگی رابردووش بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارەیەك لە یانەكانی شەوانە لە ناوچەی گەشتیاریی سەرچنار لە سلێمانی داخران كە رەفتاری دوور لە ئاكار و رەوشتی كۆمەڵگەی كوردی تیا ئەنجامدەدران.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ناجێگیریی كەشوهەواوە سبەینێ كرایە پشوو

بابەتی دواتر

پشوو لە ناوچەیەكی هەرێم راگەیەنرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق تێچووی حەجی دیاریكرد

دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عێراق تێچووی حەجی ئەمساڵی دیاریکرد بە ڕێگەی ئاسمانیی و وشکانی. دەستەكە لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share