عێراق لە لیستی ئەو پێنج وڵاتەدایە کە زۆرترین کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوایان لەسەرە

راپۆرتێکی نوێ مەترسییەکانی زیادبوونی وشکەساڵی لەسەر ئاستی جیهان ئاشکرادەکات ئەمەش پاش ئەوەی ئاشکراکرا رێژەی بە بیابانبوون گەیشتووەتە 75%.

بەپێی راپۆرتەکە عێراق لەناو لیستی ناوی ئەو پێنج وڵاتەدایە کە زۆرترین کاریگەرییەکانی گۆڕانکاریی ئاووهەوایان بەسەرەوەیە، ئەمەش لە ئەنجامی کەمبوونەوەی ئاستی بارانبارینی وەرزی لەلایەک و بەردەوامی بەکارهێنانی سیستمی ئاودێری کلاسیکی لە لایەکی دیکەوە.

وەلید موسەوی بەڕێوەبەری ژینگەی بەسرە دەڵێت، “گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا دیاردەیەکی جیهانییە، عێراق بە رێژەیەکی بەرچاوی کاریگەربووە پێی بەهۆی کەمی سەرچاوەکانی ئاوەوە”.

داوایشیکرد، رێوشوێنی گونجاو بۆ سنووردانان و کەمکردنەوەی دیاردەی بە بیابانبوون بگیرێتە بەر و پشتێنەی سەوزایی بە دەوری شارەکاندا دروستبکرێن، هاوڵاتییان هۆشداربکرێنەوە لە شێوازی گونجاوی کشتوکاڵکردن و بەردوامیدان پێی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی بۆ نەجیب میقاتی: هەڵوێستی ئێمە نەگۆڕە و پشتیوانیتان دەکەین

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی حکومەتی لوبنان ئەنجامدا، تێیدا هەڵوێستی عێراقی لە…
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: ئەگەر ئەمڕۆش دانیشتنەکە ئەنجامبدرایە نزار ئامێدی دەنگی تەواوی دەهێنا و دەردەچوو

وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، نزار ئامێدی تاکە کاندیدی یەکێتییە و لەگەڵ پارتی…
Total
0
Share