عێراق.. زیاتر لە 100 كەسایەتی موسوڵمان بەشداری لە نوێژكردن لەگەڵ پاپادا دەكەن

پاپا فڕەنسیس، پاپای ڤاتیكان

بەتریكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان دەڵێت، زیاتر لە 100 كەسایەتی موسوڵمان بەشداری لەو نوێژەدا دەكەن كە بڕیارە ڕۆژی شەممە پاپای ڤاتیكان لە عێراق ئەنجامیبدات.

كاردیناڵ لویس ڕۆفائیل ساكۆ، بەتریكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان وتی، پاپا فڕەنسیس نوێژ لە كڵێسای سەیدە نەجات لە ناوەڕاستی بەغدادی پایتەخت دەكات و زیاتر لە 100 كەسایەتی موسوڵمان بەشداردەبن.

وتیشی، پاپا ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو ڕوو لە هەولێر دەكات بۆ دیداری بەرپرسانی هەرێم و دواتریش سەردانی بەشی ڕاستی موسڵ دەكات بۆ نیشاندانی قەبارەی ئەو كاولكارییەی بەهۆیی “تیرۆرەوە” ڕوبەڕووی شارەكە بووەتەوە.

ئەوەشی وت، پاپا پەیامی هاوئاهەنگی لەگەڵ عێراقییەكان دەربارەی برایەتی و ژیانی هاوبەش و وەلانانی ڕق و توندوتیژی دەدات.

ساكۆ سوپاسگوزاری خۆیشی بۆ مەرجەعیەتی ئاینی لە نەجەف و ئەوقافە ئاینیەكانی دیكە نیشاندا و هیواشیخواست عێراق دوای سەردانەكە بەتەواوی بگۆڕدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: دانوستانەكانمان لەگەڵ هەرێم لەبارەی دۆسیەی وزەوە ئەنجامیان نەبووە

وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دانوستانەكانمان لەگەڵ هەرێم لەبارەی دۆسیەی وزەوە ئەنجامیان نەبووە. ئیسحان عەبدولجەبار، “وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند،…
Total
0
Share