نرخی نەوت بەرزبووەوە بەهۆی ئەگەرەکانی بەردەوامی ئۆپیک+ لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی نەوتی جیهاندا ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئازار بەرزبووەوە، ئەمەش بەهۆی ئەگەرەکانی بەردەوامبوونی ئۆپیک+ لە بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و خستنەڕووی نەوت هەروەها کەمبوونەوەی یەدەگی وزەی ئەمریکا یەکێکی دیکەیە لە پاڵپشتییەکانی بەرزبوونەوەی نەوت.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بەبڕی 61 سەنت و ڕێژەی %1 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 64.68 دۆلار دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە نرخەکەی بەڕێژەی زیاتر لە %2 بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی 28 سەنت و ڕێژەی %0.5 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 61.56 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

سێ سەرچاوە لە ئۆپیک+  بەئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە ڕێکخراوی ئۆپیک و هاوپەیمانەکانیان تاوتوێی ئەوە دەکەن کە بەردەوامی بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانیه نەوت بدەن تاوەکو مانگی نیسان.

لەلایەکی دیکەوە یەدەگی نەوەتی خاوی ئەمریکا کەمبوونەوەیەکی پێوانەیی بەخۆیەوە بینیوە کە 21 ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە لە هەفتەی ڕابردوودا ئەمەش بەهۆی ئەو کەشوهەوایەیی ویلایەتی تەکساس بەخۆیەوەبینی و بووەهۆی پچڕانی کارەبای ملۆینان کەسی ئەو ویلایەتە.

بابەتی پێشتر

ئێران لەبارەی هێرشە موشەكییەكانی عێراق دەستی تۆمەت بۆ ئیسرائیل درێژ دەكات

بابەتی دواتر

ئەوەی سەردانی چین بكات ناچار دەكرێت "لە كۆمەوە پشكنینی كۆرۆنای بۆ بكرێت"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share