وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئازار ئاماری شەو و ڕۆژی ڕابردووی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و بەوپێیەش 199 کەس توشی کۆرۆنا بوون و کەسێکیش گیانیلەدەستداوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، “لە هەولێر 82 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە، لە سلێمانی 53 حاڵە، دهۆک 58 حاڵەت و لە گەرمیانیش شەش حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە یەک کەسی دیکەش لە هەولێر بە ڤایرۆسەکە گیانیلەدەستداوە.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 109 هەزار و 350 کەس توشی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش 103 هەزار و 744 کەس چاکبوونەتەوە و  سێ هەزار و 522 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

بارزانی تیرۆركرا یان بە نەخۆشی مرد

بابەتی دواتر

پەیامنێرانی بێ سنوور داوایەكی یاسایی دژی بن سەلمان تۆماردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share