بیجامە چ پەیوەندییەكی بە تەندروستیی مێشكەوە هەیە؟

لە توێژینەوەیەكدا دەركەوتووە، پەیوەندیی لەنێوان بیجامە و تەندروستیی مێشكدا هەیە.

دەیلی ستار ئاماژەی بەوەكردووە، داتاكانی توێژینەوەیەك دەریانخستووە، لەبەركردنی جلوبەرگی فراوان و ئاوەدان لەكاتی كاركردندا لە ماڵەوە بەرهەمی كەسەكە كەم ناكاتەوە، بەڵام دەركەوتووە هۆكارە بۆ تێكچوونی تەندروستیی مێشك.

بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیە كە چەند توێژەرێكی ئوسترالی كردوویانە، دەركەوتووە 41%ی ئەوانەی لە ماڵەوە كار دەكەن بەرهەمەكانیان زیادی كردووە، بەڵام یەك لەسەر سێیان باسیان لەوە كردووە تەندروستیی مێشكیان تێكچووە.

توێژەرەكان باسیان لەوەكردووە، بۆیان دەركەوتووە لەبەركردنی بیجامە لەكاتی كاركردندا لە ماڵەوە پەیوەندی بە لاوازكردنی تەندروستیی مێشكەوە هەیە.

هەروەها 59%ی بەشدارانی توێژینەوەكە ڕایانگەیاندووە، بە ڕۆژ لەكاتی كاركردندا لە ماڵەوە یەكجار لە هەفتەیەكدا بیجامە لە پێ دەكەن و بەهۆیەوە تەندروستییان تێكدەچێت، لە بەرامبەردا 26%ی بەشداران وتویانە بە هیچ جۆرێك بە ڕۆژ بیجامە لە پێ ناكەن.

توێژەرەكان ڕایانگەیاندووە، “هەرچەندە ناتوانین بە دیاریكراوی بڵێین كە بیجامە لە پێ كردن هۆكاری تێكچوونی تەندروستیی مێشكە، بەڵام جلوبەرگ كاریگەریی تەواوی دەبێت لەسەر تەندروستیی مێشك و درك كردن بە شتەكان”.

هەر بەو هۆیەوە ئەو توێژەرانە ئامۆژگاری ئەو كەسانەیان كردووە كە لە ماڵەوە كار دەكەن كە بە ڕۆژ جلوبەرگی ئاسایی لەبەر بكەن، لە دەستپێكی ڕۆژەكەیاندا خۆیان بگۆڕن.

بەهۆی سەرهەڵدانی كۆرۆناوە، بەشێك لە كۆمپانیاكانی جیهان ڕێگایان بە بەشێكی كارمەندەكانیان داوە كە لە ماڵەوە كار بكەن.

بابەتی پێشتر

بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش بەغداد و دیمەشق هەماهەنگی دەكەن

بابەتی دواتر

ئێران وەڵامی بایدنی دایەوە "بڕوامان بە كردار هەیە نەك قسەكردن"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share