میدیایەکی فینلاندی لینکێک بە زمانی کوردی دەکاتەوە

میدیای فەرمی ئۆلێی فینلاندی لینکێک بە زمانی کوردی دەکاتەوە و تایبەتی دەکات بە ڕێنمایی و هەواڵەکانی کۆرۆنا.

لینکە کوردییەکە لەلایەن چەند کوردێکەوە بەڕێوەدەبرێت و دەخوێندرێتەوە و هەفتانە دووجار لەبارەی کۆرۆناوە دواین زانیاری دەدات بە کوردانی دانیشتووی وڵاتەکە.

ئامادەکاری پرۆگرامە کوردییەکە ناوی ڕێبوار کەریمی-یە و ئەو لەبارەی کارەکەیەوە دەڵێت، “میدیای ئۆلێ داوایان لێکردم کە هەواڵەکان بە زمانی کوردی وەربگێڕم و ئێستا هەفتانە دووجار بە زمانی کوردی – شێوەزاری سۆرانی، دەخوێندرێتەوە”.

ڕێبوار کەریمی بە پێگەی لاهدێنکوردیتی ڕاگەیاندووە، “لە بەشی کوردی ئۆلێ تەنها دوو کوردین، من و خانمێکی دیکەین کە من هەواڵەکان ئامادە دەکەم و ئەویش دەیخوێنێتەوە”.

بە وتەی ئامادەکاری پرۆگرامە کوردییەکە، هەفتانە دووجار ئەم بەرنامەیە پێشکەشدەکرێت و تایبەتە بە هەواڵەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێنماییەکانی وڵات و چۆنیەتی خۆپارێزی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی دوكان: بەشە بەنزینەكەی ئەمڕۆ بەهۆی خراپی كوالێتییەكەیەوە گەڕێندرایەوە

قائیمقامیەتی دوكان ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەشە بەنزینەی ئەمڕۆ گەیەندراوەتە قەزای دوكان دوا پشكنین دەركەوتووە زۆر خراپ بووە بڕیاردراوە بگەڕێندرێتەوە.…
زیاتر ببینە

شایستە داراییەكانی سێ مانگی مامۆستایانى وانه‌بێژ خەرجكرا

وه‌زاره‌تى دارایی ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى شایسته‌ داراییه‌كانى مامۆستایانى ‏وانه‌بێژى بۆ سێ مانگ ده‌ربڕی. ‏ وه‌زاره‌تى دارایی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
Total
0
Share