ڕوداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سەرەكی ڕانیە-دوكان گیان لەدەستدانی دوو كەسی لێكەوتەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی هاتوچۆی سلێمانی پاشنیوهڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئازار لەسەر ڕێگای سەرەکی ڕانیە-دوکان بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوه دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
دەشڵێت، دوو كهسهكه تەمەن (17) ساڵ بوون.
هەروەك هۆكاری ڕوداوەكەی گەڕاندوەتەوە بۆ پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوه.