داودئۆغڵۆ و باباجان داوای وەڵامی توند دەکەن دژی پولەکەی حکومەتی هەرێم

لە کۆبوونەوەی سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن و پارتی ئایندە، تەوەرێکی گفتوگۆ پەیوەست بووە بە پولەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەردوولا داوای وەڵامی توند دەکەن دژی ئەو هەوڵەی حکومەتی هەرێم.

ئەمڕۆ 11 ی ئازار، عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن و ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە کۆبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، “تورکیا هەرگیز ڕێگە بە وەها بۆچونێک نادات لەسەر نەخشەی ناوچەکە و حکومەت دەبێت هەڵوێستی توندتری هەبێت”.

لە هەمان کاتدا ئەحمەد داود ئۆغڵو ڕایگەیاندووە، “ئەمە جێگەی قبوڵ نییە، ناکرێت ئەم پرسە بەبێ وەڵامی توند تێپەڕێت، چونکە پێویستە هەموو ناوچەکە ڕێز لە سنورەکانی تورکیا بگرن”.

لە کۆنگرەکەدا عەلی باباجان هەڵویستی توندتری هەبووە و ڕایگەیاندووە، “ڕەجەب تەیب ئەردۆغان نابێت بە وەڵامدانەوەیەکی وەزارەتی دەرەوە ڕازی بێت و وەڵامی هەبێت، ئەگەر بابەتەکە ڕاست و جدی بێت”.

لە دوای سەردانەکەی پاپا فرانسیس لە ڕۆژی 7ی ئازاردا، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن چەند پولێکی پۆستەی نمایشکرد و یەکێک لە پولەکان وێنەیەکی پاپا بوو لە پشتییەوە نەخشەیەکی کوردستانی گەورەی تێیدابوو، ئەم هەوڵەی هەرێمی کوردستانیش تورکیا و ئێرانی نیگەران کردووە.

بابەتی پێشتر

كۆشكی شاهانەی سوید: شاژنە ڤیكتۆریا و شازادە دانیاڵ توشی كۆرۆنا بوون

بابەتی دواتر

نیویۆرك تایمز: ئێران و ئەمریكا دانوستاندن دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share