سوریا: ئەمریكا گەنمی دزراوی سوریا ئاودیوی عێراق دەكات

حكومەتی سوریا ڕایگەیاند، “هێزەكانی ئەمریكا كاروانێك بارهەڵگریان دەربازی عێراق كردووە كە گەنمی دزراوی سوریایان باركردبوو.”

ئاژانسی “ناسا” كە ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سوریایە، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئازار بڵاویكردەوە، “ئەو بارهەڵگرانە ژمارەیان 45 ئۆتۆمبیل بووە، گەنم و جۆری دزراوی سوریایان كردبوو كە لە فڕۆكەخانەی خەراب جیر دزرابوون.”

سەرچاوەیەك لە حكومەتی سوریا بۆ ئاژانسەكە دواوە و وتویەتی، “بارهەڵگرەكان لەڕێگەی دەروازەی سنووریی وەلیدەوە كە مەرزێكی نافەرمی و قاچاخە، ئاودیوی عێراق كراون.”

حكومەتی سوریا ڕایگەیاندووە، “هێزەكانی ئەمریكای داگیركەر لەڕێگەی ئەو دەروازەیەوە سامانی دزراوی سوریا كە دانەوێڵە و نەوتە، بە قاچاخ دەبەنە عێراق.”

ماوەی چەند ساڵێكە لە عێراق و هەرێمی كوردستان باس لەوە دەكرێت كە گەنمی سوری هاوردە دەكرێت و تێكەڵ بە گەنمی جوتیارانی ناوخۆ دەكرێت و بە نرخی گەنمی خۆماڵی دەفرۆشرێت.

بابەتی پێشتر

حەوتی ئازار، ڕیاڵ مەدرید دەخنکێت یان دەگەڕێتەوە ململانێی لوتکە

بابەتی دواتر

سعودییە مەرج دادەنێت بۆ ئەو کەسانەی ساڵی داهاتوو دەچن بۆ حەج

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share