سعودییە مەرج دادەنێت بۆ ئەو کەسانەی ساڵی داهاتوو دەچن بۆ حەج

وەزیری تەندروستیی سعودیە ئاشکرایکرد، ئەو کەسانەی ساڵی داهاتوو سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج پێویستە ڤاکسینی کۆرۆنایان لەخۆیاندابێت.

تۆفیق ڕەبیعە، وەزیری تەندروستیی سعودییە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ 2ی ئازار ڕایگەیاند، “مەرجی سەرەکی وڵات بۆ ئەو کەسانەی لە تەواوی جیهانەوە سەردانی شاری مەککە دەکەن بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج خۆ کوتانە بە ڤاکسینی کۆرۆنا”.

بە وتەی وەزیری تەندروستیی سعودییە، ئێستا ئەو وڵاتە سەرقاڵی داڕشتنی بەرنامەیەکی کارگێڕی و تەندروستییە تا بەپێی ئەو بەرنامەیە ڕێنمایی بدرێتە وڵاتان و لەژێر ئەو ڕێنمایانەدا حاجیان ڕوو لە سعودییە بکەن.

ماوەی ساڵێک زیاترە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەواو چالاکییە ئاینی و گەشتیارییەکانی سنوردار کردووە و ئەو چالاکیانەش بەڕێوەدەچن لەژێر چاودێری توندی تەندروستیدان.

پرسی گەشتکردن لە نێوان وڵاتان و شارە دوورەکاندا خەریکە پرسی پاسپۆرتی ڤاکسین دەهێنێتە پێشەوە و ئێستا ئەو کەسانەی ڤاکسین لە خۆیان دەدەن نوسراوێکیان وەک سەلماندنی خۆ کوتانیان هەڵدەگرن و دەبێتە جۆرێک لە پاسپۆرت بۆیان.

بابەتی پێشتر

سوریا: ئەمریكا گەنمی دزراوی سوریا ئاودیوی عێراق دەكات

بابەتی دواتر

لەم كابینەیەی حكومەتدا هەرێم دەبێتە خاوەنی هێڵی ئاسنین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share