حەوتی ئازار، ڕیاڵ مەدرید دەخنکێت یان دەگەڕێتەوە ململانێی لوتکە

ئەنجامی یاری دێربی مەدرید کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی لالیگا دەبێت

یەکسانبوونی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر ڕیاڵ سۆسیداد یانەکەی خستە دۆخێکی ئاڵۆزەوە و تێکەڵ بە هاوکێشەیەکی ئاڵۆزی کردن.

یەکسانبوون بەرانبەر باسکیەکانی سۆسیداد ژمارەی خاڵەکانی زێدان و کوڕانی پێکهاتەکەی گەیاندە 53، کە هەمان ژمارەی خاڵەکانی یانەی بەرشلۆنەیە لە پلەی دووەم و سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا.

لەلایەکی دیکەوە ئەتلەتیکۆ دی مەدریدی سیمیۆنی بە 58 خاڵەوە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی خولی ئیسپانیای گرتووە، بەڵام حەوتی ئازاری 2021 هاوکێشەکە گۆڕانکاری بەسەردادێت.

لەو بەروارەدا ئەتلەتی لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات، ئەنجامی ئەم ڕوبەڕوبوونەوەیە بۆ سێ یانەی ململانێکاری نازناوی لالیگا یەکلاکەرەوە دەبێت.

بە بردنەوە، یانەی شاهانە دەگاتە 56 خاڵ و جیاوازیی نێوانی ڕۆخی بلانکۆس بۆ دوو خاڵ کەمدەکاتەوە، هەروەها یانەی بەرشلۆنە بە بردنەوەی لە ئوساسۆنا دەکەوێتە هەمان پێگە و پلەوە، هەردوو یانە لە نغرۆبوون ڕزگاریان دەبێت و دەگەڕێنەوە سەر کێبڕکێی پلەی یەکەم و تەنها شکستێکی ئەتلەتی پلەی یەکەمیان پێدەبەخشێتەوە.

ئەنجامی دێربی مەدرید گۆڕانکاری لە ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی لالیگا دروستدەکەن

بەپێچەوانەوە، ئەگەر ئەتلەتیکۆ لە یاریگای خۆیدا وەک هەمیشە بەهێز دەرکەوێت و بردنەوە تۆماربکات، ڕیاڵ مەدرید بەتەواوی لە هاوکێشەی چنینەوەی نازناوەکە دەکرێتە دەرەوە.

بێگومان ئەم ڕوبەڕوبوونەوە گرنگەی دێربی مەدرید کاریگەری دەروونی و وەرزشیی لەسەر داهاتووی هەرسێ یانە لە خولی یانە پاڵەوانەکان و خول و پاڵەوانێتیەکانی دیکە دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا: بەهۆی سزادانی حوسییەكانەوە 80%ی خەڵكی یەمەن دەناڵێنن

بابەتی دواتر

سوریا: ئەمریكا گەنمی دزراوی سوریا ئاودیوی عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share