داوا دەكرێت ڕێگای نێوان كەلار و پەروێزخان بە دووساید بكرێت

شاندێك لە نوێنەرانی گەرمیان، بە مەبەستی بە دووسایدكردنی ڕێگای نێوان كەلار و پەروێزخان سەردانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی هەرێمیان كرد، بەڵێنی جێبەجێكردنی داواكارییەكەیان پێدرا.

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئازار، ڕایگەیاند، “نوێنەرانی گەرمیان هاتنە وەزارەت و داوای بە دووسایدكردنی ڕێگای نێوان كەلار-پەروێزخانیان كرد”.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە ئەوەشی ئاشكراكرد، “بەڵێنمانداوە، كاری جدی لەسەر داواكارییەكەیان بكەین، هەروەها هەوڵی خۆمان دەدەین بتوانین ئەم پرۆژەیە تا ناوەڕاستی ئەمساڵ بخەینە بواری جێبەجێكردنەوە”.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە داوای لە شاندە گەرمیانییەكە كرد، بۆ ئەو داوایەیان ئەو بكەن بە نوێنەری خۆیان و پشتیوانیی تەواویش لە داواكارییەكەیان دەكات.

لای خۆیەوە عەلی تۆفیق، بەڕێوبەری مەرزی پەروێزخان كە ئەندامی شاندەكەی گەرمیانیش بوو وتی، “داواكاریی بە دووسایدكردنی ئەو ڕێگایەمان هێنایە لای وەزیری ئاوەدانكردنەوە و بە گرنگییەوە پێشوازی لە داواكارییەكەمان كرا”.

بەڕێوبەری مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئەوەشی خستەڕوو، “هیوادارین ئەو ڕێگایە بكرێت بە شادەمارێكی ئابوریی بەهێز، ئومێد دەكەین هەرێمی كوردستان لەڕێی مەرزەكانەوە بكەین بە ناوەندێكی گرنگی بازرگانی”.

بابەتی پێشتر

2030 تۆپی پێ دەگەڕێتەوە بۆ ماڵە ڕاستەقینەکەی

بابەتی دواتر

تۆتنهام بڕیاریداوە و سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید خۆشحاڵە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share