تۆتنهام بڕیاریداوە و سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید خۆشحاڵە

گاریس بەیل لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەکانی تۆتنهام چوار گۆڵی تۆمارکردووە

ڕۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی داهاتووی گاریس بەیلی ئەستێرەی وێڵزی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرادەکات.

هاوینی ڕابردوو گاریس بەیلی ئەستێرەی وێڵزی بە شێوەی خواستن بۆ وەرزێک لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ڕوویکردە تۆتنهام هۆتسپێرێز، لە کۆتایی وەرزدا یانە ئینگلیزیەکە مافی ئەوەی هەیە بۆندەکەی بە هەمیشەیی بکات.

لە سەرەتاوە شەمەندۆفێرەکەی وێڵز ئاستی بەپێی پێویست نەبوو، بەڵام لە کۆتا هەفتەکاندا گەڕایەوە سەر ئاستی پێشوویی و 180 پلە گۆڕانکاری بەسەرداهات، توانی لە کۆتا سێ ڕوبەڕوبوونەوەدا چوار گۆڵ و سێ ئەسیست تۆماربکات.

بەپێی زانیاریەکانی دەیلی ئێکسپرێس، ئیدارەی سپێرز لەبارەی گاریس بەیلەوە بۆچوونیان گۆڕاوە و ئامادەکاری بۆ بڕیارێکی دیکە دەکەن.

گاریس بەیل لە تۆتنهام نزیکە ئاستی پێشووی بگەڕێنێتەوە

بڕیارە لە هاوینی 2021 نوێنەرانی یانە ئینگلیزیەکە بە مەبەستی واژووکردنی بۆندی هەمیشەیی لەگەڵ بەیل دەست بە دانوستاندن بکەن، ئەوەش خواستی سەرۆکایەتی یانەی ڕیاڵ مەدریدە کە دەیانەوێت بەهەموو شێوەیەک یاریزانەکە ئاڕاستەی تۆتنهام بکەن، بەو شێوەیە دوو ئامانجی گەورە دەپێکن و جگە لە ڕزگاربوون لە موچە خەیاڵییەکەی یاریزانێکی دیکە لە پێگەکەی کارادەکەن.

بابەتی پێشتر

داوا دەكرێت ڕێگای نێوان كەلار و پەروێزخان بە دووساید بكرێت

بابەتی دواتر

قائیمقامییەتی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا دەست بەسەر 397 پارچە دەرمان و حەپی جۆراوجۆردا گیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کامپۆس هۆشداری بە ڕامۆس داوە

سێرجیۆ ڕامۆس، بەرگریکاری یانەی پاریس سان جێرمان لە ژووری جلگۆڕینەکان کاریگەری دروستکردووە، لە بەرامبەردا ئیدارەی یانە بەدوای یاریزانێکی…
Total
0
Share