حەلبوسی داوای دۆزینەوەی تۆمەتباری هێرشكردنەسەر غالب محەمەد دەكات

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوا لە دەزگا ئەمنییەكانی هەرێم دەكات ئەو تۆمەتبارانە ئاشكرابكات كە هێرشیان كردەسەر پەرلەمانتار غالب محەمەد لە سلێمانی.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار وتی، ئەنجومەنی نوێنەران ئیدانەی ئەو هێرشە دەكات كە ڕوبەڕووی پەرلەمانتار غالب محەمەد بوەوە.

بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی ڕاگەیاندن حەلبوسی لەمیانەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا داواشی لە دەزگا ئەمنییەكانی هەرێم كرد “تۆمەتباران ئاشكرابكەن و ڕادەستی دادگای بكەن”.

ئێوارەی هەینی 26ی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی بە چەقۆ هێرشكرایە سەر غالب محەمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لە چەند ناوچەیەكی سەریدا بە چەقۆ و بۆكس خەنجەر برینداركرا.

دوابەدوای ڕوداوەكە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان وتی، “هێرشبەران ڕوبەڕووی یاسا دەكەینەوە و ئەم كارە ترسنۆكانە لە هیچ كەسێك قبوڵناكەین”.

هێرشكرایە سەر پەرلەمانتارێك و بە چەقۆ لە سەری درا

پێشتر سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە و كامێرا چاودێرییەكان هەڵگیراونەتەوە و خودی دكتۆر غالب سكاڵای كردووە و دەڵێت ئەگەر كەسەكە ببینم دەیناسمەوە”.

وتیشی، “لەڕێی كامێرا چاودێرییەكانەوە هەوڵمانداوە بگەینە تۆمەتبارەكە و دادوەریش فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركردووە و چاوەڕوانین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستگیربكرێت”.

دەربارەی ئەوەی ئایا كەسێك یان زیاتر بەشداربووە لە هێرشەكەدا، سەركەوت ئەحمەد ئەوەی خستەڕوو، ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆكاندا دەردەكەوێت و لە وتەی دكتۆر غالب وەرگیراوە یەك كەسە، بەڵام ڕەنگە هاوكاری هەبێت وەك ئەوە شۆفێرێك بیگەیەنێت، بەڵام ئەم پرسە دوای دەستگیركردن و دانپیادانانی تۆمەتبار دەردەكەوێت.

بابەتی پێشتر

یەكەم ژن سەرۆكایەتی ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانی وەردەگرێت

بابەتی دواتر

جوتیار عادل: پڕۆسەی خوێندن بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share