تەقینەوەیەک لە بەغداد روویدا و چوار کەس بوونە قوربانی

بەیانی ئەمڕۆ لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری بەغداد تەقینەوەیەک روویدا و کەسێک گیانی لەدەستدا و سیانی دیکەش برینداربوون.

میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی زەعفەرانییەی دووەم لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری بەغداد تەقینەوەیەک روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان منداڵە.

ئاشکراشیانکرد، تەقینەوەکە لە رێگەی بۆمبی دەستییەوە ئەنجامدراوە و هەڵداوەتە حەوشەی ماڵێکەوە، کە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پەیوەندی بە کاری تیرۆرستییەوە نییە و پێدەچێت بەهۆی کێشەی عەشائیرییەوە روویدابێت.

بابەتی پێشتر

جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان بە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک تۆمەتبارکران

بابەتی دواتر

بازاڕەکانی دراو کرانەوە؛ دۆلار ئەمڕۆ بەچەندە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share