موقتەدا سەدر لەسەر ڤاکسینی کۆرۆنا هەڕەشە دەکات

ڕابەری ڕەوتی سەدر لە عێراق هەڕەشە دەکات ئەگەر ڤاکسینی کۆرۆنا وەک ئێستا “کەمتەرخەمی تێدا بکرێت” لە هەڵبژاردندا هێرشێکی توند دژی کەمتەرخەمەکان دەکەن.

موقتەدا سەدر، لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە، ” کەمتەرخەمیی ئاشکرا، لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆنا، لەلایەن حکومەتەوە هەیە، ئەگەر لە کاتی خۆیدا نەگات، بانگەشەیەکی توندی هەڵبژاردن لەسەر ئەو بابەتە دەست پێدەکەین”.

لەسەر دابەشکردنی ڤاکسینەکە سەدر ڕایگەیاندووە، “دەبێت دابەشکردنی ڤاکسین لە ناوچە هەژارەکانەوە دەستپێبکات و کاتێک ڤاکسین بەبێ بەرامبەر دەدرێتە هاوڵاتییان، مانای ئەوە نییە دەستی گەندەڵکارانی تێدا نییە و پارەی گەل نادزن، یان لە بازاڕ نایفرۆشن، یاخود بەشێوەیەکی نایاسایی نایدەن بە خەڵک”.

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە وڵاتی چینەوە 50 هەزار ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە عێراق و بڕیارە بە بەرنامەیەک کە بەتەمەنەکان و کارمەندانی تەندروستی دەگرێتەوە دابەشبکرێت.

Image

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی ئێران بەزۆرینەی دەنگ زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆمی پەسەندکرد

پەرلەمانی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی تشرینی دووەم، بەزۆرینەی دەنگ پرۆژە یاسای ‘ڕێکارە ستراتیجییەکانی ڕەتکردنەوەی سزاکان’ی پەسەندکرد، بەوپێیەش پیتاندنی…
زیاتر ببینە

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنـ.ـبیا: ئەوە ئێمەین بڕیاردەدەین کێ بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت

قەرارگەی ناوەندیی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنـ.ـبیا ڕایدەگەیەنێت، هەرگیز گەرووی هورمز وەک پێش جەنگی لێنایەتەوە. قەرارگەی ناوەندیی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنـ.ـبیا ڕایگەیاند، ئەوە ئێمەین بڕیاردەدەین…
زیاتر ببینە

وێنە.. بەڕێوەچوونی مەراسیمی حەجی ئەمساڵ لەژێر ڕێکارە خۆپارێزییەکانی کۆرۆنا

سەردانیكەرانی “ماڵی خودا” لە مەککە لە هەفتەی ڕابردووەوە ڕێوڕەسمەکانی حەجی ئەمساڵیان بە ڕێکارە خۆپارێزییەکانەوە دەستپێکردووە، لە مەراسیمی ئەمساڵدا…
Total
0
Share