پەیمانگایەكی نێودەوڵەتی لەبارەی موشەكەكانی ئێرانەوە هۆشداری دەدات

پەیمانگایەكی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێكدا هۆشداری دەدات لە مەترسیی موشەكە ئێرانییەكان، بە هۆكار بۆ “تێكدانی ئارامیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” ناوی بردووە.

لە ڕاپۆرتێكدا پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی، ئاماژەی بەوەكردووە، “سیستمی بالیستیی ئێرانی، كە موشەكی كروز و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەخۆدەگرێت، تەنها بۆ بەرگریكردن بەكارناهێندرێت، بەڵكو بۆ شەڕیش بەكاردەهێندرێت”.

ئەو پەیمانگایە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “كۆریای باكوور، ڕوسیا و چین هاوكار بوون بۆ ئەوەی ئێران لەڕووی موشەكەوە بەهێز بێت و خۆی بەرەوپێش ببات”.

لەو ڕاپۆتەدا پەیمانگا نێودەوڵەتییەكە ئاشكرایكردووە، “ئێران 20 جۆر موشەك بۆ بریكارەكانی لە ناوچەكانی عێراق، یەمەن و لوبنان دەنێرێت”.

ئاشكراشیكردووە، ئێران دەیەوێت لەڕووی بوونی موشەكەوە خۆی بەهێز بكات، بۆ ئەوەی سەركەوتوو بێت لەو هەڕەشانەی لەسەر ناوچەكە دروستی كردووە.

جەختیشی كردووەتەوە، “بڵاوەپێكردنی موشەكە ئێرانییەكان بەوجۆرە، سزای بەدوادا دێت و هۆكارێكیشە بۆ تێكدانی سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی هۆشداریشی داوە لەوەی، “ئێران، گروپە میلیشیاكان بە موشەكەكانی دەوڵەمەند دەكات بۆ ئەوەی خزمەت بە بەرنامە موشەكییەكانی ئێران بكات”.

پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی، پەیمانگایەكی بەریتانییە و لە ساڵی 1958وە دامەزراوە، ڕاپۆرت و توێژینەوە لەسەر دۆسییە گەرمەكان لە ئاستی جیهاندا دەكات.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بۆ دووەم ڕۆژی لەسەریەک دابەزی

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و چەند پرسێك تاوتوێ دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share