پەرلەمانی ئێران بڕیاریدا چوار سفری سەر تمەن لاببات

پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا چوار سفری سەر تمەن لاببات.

ماڵپەری بەغداد ئەلیەومی عێراقی ئاشکرایکرد، “ئەمڕۆ پەرلەمانی ئێران بڕیاریدا بە هەمواکردنی رەشنووسی یاسای دارایی و بانک، بەمەش دەستکراوە دەبێت لە لابردنی سفرەکانی سەر تمەن، بەو ئامانجەی مامەڵە داراییەکانی ئاسانبکات و جێگیرییەک بە ئابوری وڵاتەکەی بدات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پەرلەمانی ئێران بە زۆرینەی دەنگ و 144 دەنگی بەڵێ و 108 دەنگی نەخێر هەمواری رەشنووسی یاساکەی پەسەندکرد”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هەمواری یاساکە بانکی ناوەندیی ئێران پابەنددەکات کە لەماوەی دوو ساڵدا پرۆسەی لابردنی چوار سفری سەر دراوەکە ئەنجامبدات، دواتر لە رۆژنامەی رەسمیی وڵاتدا بڵاوبکرێتەوە، پاشان لە ماوەی سێ مانگدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیدانەی هەنگاوەکانی ئیسرائیل لە سوریا دەکەین

ئەنتۆنیۆ گوتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین پەیامیدا دەربارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند “پێویستە بارودۆخی سوریا ئاسایی ببێتەوە…
Total
0
Share