توێژینەوەیەك: ئالودەبووانی لایك خویەكی وەك مشكیان هەیە

ئەنجامەكان هاوكار دەبێت بۆ تێگەیشتن لە هۆكاری كۆنتڕۆڵی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەسەر ژیانی ڕۆژانە زۆر كەسدا

توێژینەوەیەكی نوێ گەیشتە ئەو ئەنجامەی ئەو كەسانەی خواستی ئەوەیان هەیە (لایك)یان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیاندا بەردەوام زیادبێت، خاوەن جۆرە بیركردنەوەیەكن كە نزیكە لەوەی لای مشك هەیە لەكاتی هەوڵیدا بۆ بەدەستهێنانی خۆراك.

توێژەران لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و وڵاتانی ئەوروپا دەڵێن، هەوڵە بەگەڕخراوەكان بۆ هەستكردن بە گرنگی (لایك) لەسەر ڕێچكەیەكە كە لەڕووی زانستییەوە بە (پاداشت) ناودەبرێت، ئەمەش هەمان ئەو هەنگاوەیە كە گیاندارەكان دەیگرنەبەر لە هەوڵیاندا بۆ بەدەستهێنانی پاداشتی خۆراك، وەك ئەوەی دەیلی مەیل بڵاویكردوەتەوە.

نمونەكان كە توێژەران لەنێوان شێوازی (لایكەكان) و دەستەواژەی (فێربوون بە پاداشت) دایانناوە، دەستەواژەیەكە لە زانستی دەرونزانی كە دەڵێت، پاڵنەری هەڵسوكەوتەكان پێدەچێت بەڵێنی پاداشت بێت.

بەپێی تیمی توێژینەوەكە، ئەو ئەنجامانەی بەدەستهاتوون هاریكار دەبێت بۆ گەیشتن بە ڕێگای نوێی متمانەپێكراو بۆ چارەسەری كێشەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ هۆكارەكانی پەیوەندیی كۆمەڵایەتی.

دەیڤید ئەمۆدیۆ، زانای دەرونزانی لە زانكۆی نیویۆرك، كە سەرپەرشتی توێژینەوەكەی كردووە دەڵێت، ئەو ئەنجامانەی تیمەكەی پێیگەیشتووە دەیسەلمێنێت كە ڕۆچوونە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان شوێن بنەما سەرەكییە هاوبەشەكانی تێپەڕێنەری جۆرەكان (بونەوەرە زیندووەكان هاوبەشیی تیادەكەن) دەكەوێت بۆ فێربوون بە پاداشت”.

ئەوەشی وت، ئەنجامەكان هاوكارمان دەبێت بۆ تێگەیشتن لە هۆكاری كۆنتڕۆڵی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەسەر ژیانی ڕۆژانە زۆر كەسدا.

لەمیانەی توێژینەوەكەدا تیمێكی زانستی شیكردنەوەیان بۆ زیاتر لە ملیۆنێك بڵاوكراوەی سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییە جیاوازەكان كرد كە بۆ 4168 بەكارهێنەر دەگەڕێتەوە.

تیمەكە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی بەكارهێنەری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كار لەسەر زیادبوونی ناوەندی ژمارەی (لایكەكان) دەكەن كە پێشبینییان دەكرد.

بەكارهێنەران مەیلی زیادكردنی ژمارەی بڵاوكراوەكانیان دەكەن هەر كاتێك (لایك)ی زیاتریان بۆ بێت، بەپێچەوانەشەوە چالاكییەكانیان كەمدەكات كاتێك ژمارەیەكی كەمتری (لایك)یان بۆ دێت.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

زێدان هۆشداریداوە بە ڤاران و فشاردەکات بۆ کڕینی مباپێ

بابەتی دواتر

لاوتارۆ بەرشلۆنە و مێسی تووشی شۆک کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share