سەگێک چوار هەزار دۆلاری خواردووە و بەخێوکەرەکەی دەڵێت خەریک بووە جەڵتە لێی بدات بەهۆیەوە

دوو هاوسەری ئەمریکی نزیکبوو لەوەی مایەپووچ ببن، دوای ئەوەی برێک پارەیان لە ماڵەوە لەسەر مێزێک بەجێهشتبوو و سەگەکەیان هەمووی لەت و پەت کردبوو، بەخێوکەری سەگەکەش دەڵێت، “کاتێک گەڕاینەوە و هاوسەرەکەم لە ژوورەکەی دیکەوە پێی وتم چی روویداوە، خەریک بوو جەڵتە لێم بدات.”

بەخێوکەرانی سەگەکە وتویانە، “سەگەکەمان زۆر ئاقڵ بووە، هیچ کاتێک کاری هەڵەی ئەنجامنەداوە، بەڵام ئەمجارە نازانین پاڵنەری چی بووە بەو جۆرە پەلاماری ئەو پارەیەی داوە”، میدیا جیهانییەکانیش بە “گرانبەهاترین ژەمی سەگێک” ناوی پارەکەیان بردووە.

دواتر لە سۆشیاڵ میدیاوە داوای هاوکارییان کرد کە چی بکەن و چۆن چارەسەری دۆخەکە بکەن، خەڵکی پێیان وتن، کە دەتوانرێت پارەکە چاک بکرێتەوە و پارچەکانی کۆبکەنەوە و بیشۆن، ئەوانیش دەستیان بەو کارە کرد و دەڵێن چەندین کاتژمێریان پێچووە تا ئەو کارەیان ئەنجامداوە و بۆنیشی زۆر قێزەون بووە و لەو کاتەدا زۆر توڕە بوون، بەڵام ئێستا بابەتەکە سەرنجڕاکێش و وەک مایەی پێکەنین دەیبینن.

لە کۆتاییدا، دوو هاوسەرەکە توانیان سێ هەزار و 350 دۆلاری پارەکە چاک بکەنەوە و ئەوەی دیکەی سەگەکە خواردبووی.

بابەتی پێشتر

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن سوپاسی سەرۆکی کۆریای باکوور دەکات

بابەتی دواتر

ساڵی رابردوو عێراق 90 ملیۆن دۆلاری لە یاری ئەلیکترۆنیدا خەرجکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share