ترەمپ دەڵێت ئەمڕۆ نەخۆشخانە جێدەهێڵێت

سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نەخۆشخانە جێدەهێڵێت و داواشدەكات ڕێگەنەدرێت كۆرۆنا كۆنتڕۆڵی ژیان بكات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ كاتژمێر 6:30 بە كاتی ناوخۆی وڵاتەكەی نەخۆشخانەی سەربازیى (واڵتەر رید)، كە چارەسەرى ڤایرۆسى كۆرۆناى تێدا وەردەگرت، جێدەهێڵێت.

ترەمپ، لە تویتەری خۆیەوە داوای نەترسان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێگەپێنەدانی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ژیانی خەڵكیشی كرد.

سەرۆكی ئەمریكا دەشڵێت، لەژێر سایەی ئیدارەكەیدا زۆرێك دەرمان و زانیاری گەورە هەن و دەربارەی دۆخی تەندروستی خۆیشی نوسیویەتی، “له‌ 20 ساڵ پێش ئێستا زیاتر هه‌ست به‌ باشی ده‌كه‌م”.

هەینی ڕابردوو توشبوونی ترەمپ و میلانیای هاوسەری ڕاگەیەنرا، بەهۆیەوە سەرۆكی ئەمریكا ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا.

بابەتی پێشتر

كازمی بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی موچە دەدات

بابەتی دواتر

سلێمانی.. له‌ دوو ڕوداوی هاتوچۆدا كه‌سێكی گیانی له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share