جەیك سولەیڤان: ئیسرائیل مافی وەڵامدانەوەی هێرشەكانی حەماسی هەیە

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، ئیسرائیل مافی وەڵامدانەوەی هێرشەكانی حەماسی هەیە و پێویستە كاری جددی بكات بۆ نەهێَشتنی هەڕەشەكانی حەماس.

جەیك سولەیڤان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی سوپای ئیسرائیل دژی حەماس چەند مانگێك بەردەوامدەبێت و پێویستە كاری جددی بكات بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی حەماس و لەهەمانكاتدا پێویستە حەماس سزابدرێت تا جارێكی دیكە كاری لەو شێوەیە ئەنجامنەداتەوە.

راشیگەیاند، پێویستە سوپای ئیسرائیل لە كاتی هێرشەكانیدا جیاكاری بكات لە نێوان چەكدارانی حەماس و هاوڵاتییانی سڤیل و كاری لە پێشینەی ئێمەشە بارمتەكان ئازادبكرێن و بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکوەزیرانی پاکستان: لەئێستاوە ئاگربەست دەستپێدەکات

سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایدەگەیەنێت، لەئێستاوە ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران دەستپێدەکات. شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند، “بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم، کە…
Total
0
Share