سلێمانی.. له‌ دوو ڕوداوی هاتوچۆدا كه‌سێكی گیانی له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون

هاتوچۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند، لە دوو ڕوداوی هاتوچۆدا لەناو سەنتەری شاری سلمانی، شەش کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند، دوو ڕوداوی هاتوچۆ لەناو سەنتەری شاری سلمانی ڕویاندا، ڕوداوی یەکەم ئۆتۆمبێلێکی کرێ جۆری کۆرۆلا لەسەر شەقامی هەواری شار بە ئاراستەی پردی کۆبانی كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ستدا، ئۆتۆمبێله‌كه‌ پێنج سەرنشینی تێدابووە، چواریان برینداربوون و كه‌سێكیشیان گیانی له‌ده‌ستدا.

سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری ڕوداوەکەش هاتوچۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، هۆكاری ڕوداوه‌كه‌ خێرایی زیاد لەپێویست و پابەند نەبوون بووه‌ بە خێرای دیاریکراوی سەر شەقامەکە‌، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا خۆی كێشاوه‌ به‌ ستوونی كاره‌بای ناوه‌ندی شه‌قامه‌كه‌.

هاتوچۆی سلێمانی ئاشكراشی كردووه‌، ڕوداوی دووەم لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی پشت نەخۆشانەی هەرێمی تایبەت لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت جۆری فۆرد فیگۆ و ماتۆڕسکیلێکی دوو تایه‌دا ڕویداوە، دووان لە سەرنشینەکانی سەر ماتۆڕسکیلەکە برینداربوون.

هۆکاری ڕوداوی دووه‌میش گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ، “خێرایی ڕۆشتن و بێ ئاگابوون لە خێرایی دیاریکراوی ناو سەنتەری شار کە بەرزترین خێرایی تیایدا 30 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا”.

بابەتی پێشتر

ترەمپ دەڵێت ئەمڕۆ نەخۆشخانە جێدەهێڵێت

بابەتی دواتر

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی لەسەر گاڵتەپێکردن و ئازاردانی هاوڵاتییەکی سلێمانی هاتە دەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

21 كەس لەسەر شەڕكردن ده‌ستگیركران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌داغ 21 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد و پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی دەڵێت، “شەڕ و ئاڵۆزییان دروستکردبوو”. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌…
Total
0
Share