بەرپرسێكی داعش لە هەولێر دەستگیركرا

بەرپرسی مەفرەزەی قەناسبەدەستانی داعش لە هەولێر دەستگیركرا.

دەزگای هەواڵگریی عێراق ئەمشەو پێنجشەممە 25ی شوبات ئاشكرایكرد، بەشار عەدوانی، بەرپرسی مەفرەزەی قەناسبەدەستانی داعشیان لە هەولێر دەستگیركردووە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، عەدوانی یەكێك بووە لە سەركردە كاریگەرەكانی ڕێكخراوی داعش و تەرخانكرابوو بۆ سەرپەرشتیكردنی چەندین ئۆپەراسیۆن لە باشووری عێراق.

دەزگای هەواڵگریی عێراق دەڵێت، “ماوەی سێ مانگە بەدوای ‘بەشار عەدوانی’یەوەین و لە شارەكانی هیت و فەلوجە و پارێزگای نەینەوا بەدوایدا دەگەڕاین، بەڵام ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێكی نهێنی و خێرادا لە هەولێر دەستگیرمان كرد.”

هەر ئەمڕۆ دەزگای هەواڵگریی عێراق، دەستگیركردنی بەرپرسی یەكەی بۆمبڕێژكردنی داعشی لە بەغداد ڕاگەیاند كە بە “پڵنگەكەی بەغداد” ناسراوە.

بابەتی پێشتر

دەزگای هەواڵگری: "پڵنگەكەی بەغداد"مان دەستگیركرد

بابەتی دواتر

لەیدی گاگا: نیو ملیۆن دۆلار دەدەم بەو كەسەی ئەم كارەم بۆبكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share