لەیدی گاگا: نیو ملیۆن دۆلار دەدەم بەو كەسەی ئەم كارەم بۆبكات

گۆرانیبێژی ئەمریكی لەیدی گاگا ڕایگەیاند، “500 هەزار دۆلار دەدات بە هەر كەسێك دوو سەگەكەی بۆ بگەڕێنێتەوە.”

دوێنێ چوارشەممە 24ی شوبات، لە كاتێكدا ئەو پیاوەی سەرپەرشتیی سەگەكانی لەیدی گاگا دەكات، هەردوو سەگەكەی لە جۆری بۆڵدۆگی فەرەنسی بردبوو بۆ پیاسەكردن، كەسێك تەقەی لەو پیاوە كرد و دوو سەگەكەی دزی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوو كەس بە نوێنەرایەتیی لەیدی گاگا ڕایانگەیاند، “لەیدی گاگا 500 هەزار دۆلار وەك خەڵات و پاداشت دەدات بە هەر كەسێك سەگەكانی بۆ بگەڕێنێتەوە.”

پۆلیسی لۆس ئەنجڵۆس دەڵێت، “دوێنێ شەو لە كاتی پیاسەپێكردنی سەگەكاندا، كەسێك تەقەی لەو پیاوە كردووە كە پیاسەی بە سەگەكان كردووە و برینداری كردووە.”

ڕوونیشیكردەوە، دواتر تەقەكەرەكە سەگەكانی خستووەتە ئۆتۆمبیلێكی ڕەنگ سپییەوە و بەخێرایی هەڵهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەریاچەیەكی باكووری كوردستان بەستوویەتی و سەرنجی گەشتیارانی ڕاكێشا

دەریاچەی ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاریی یه‌كێك له‌ پارێزگاكانى باكووری كوردستان، به‌هۆی ‏دابه‌زینی پله‌كانى گه‌رماوه‌ زیاتر له‌ 15 سانتیمه‌تر چینی سه‌ره‌وه‌ى…
Total
0
Share