وەزارەتی کارەبا: کەمبوونەوەی کارەبا پەیوەندی بە پێوەری زیرەکەوە نییە

وەزارەتی کارەبا لە ڕوونکردنەوەیەکی مەیدانیدا بۆ لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کەمبوونەوەی پێدانی کارەبا پەیوەندی بە کەمبوونەوەی بڕی بەرهەمهێنانەوە هەیە.

وەزارەتی کارەبا لە کاتی سەردانی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمان ڕایگەیاندووە، “لەم سەردانە مەیدانییەدا، وەڵامی هەموو پرسیارەکانیان درایەوە و پوختەی پڕۆژەکە و پلانەکانی بۆ داهاتوو لە هەموو بوارەکان خرانەڕوو و تیشک خرایەسەر گرنگیی پڕۆژەکە بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا لە بواری ڕێکخستن و کۆنترۆڵکردنی”.

وەزارەتی کارەبا ڕاشیگەیاندووە، “بە پراکتیک ئەوەش بە لیژنەی پەرلەمان ڕاگەیەندرا کە کەمبوونەوەی ماوەکانی پێدانی کارەبا هیچ پەیوەندییەکی بە پێوەری زیرەکەوە نییە، بەڵکو لە پلەی یەکەمدا، پەیوەندی بە کەمبوونەوەی بڕی بەرهەمهێنان و بەرزبوونە و هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا هەیە”.

لە ڕوونکردنەوەکەدا وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش کردووە، “پڕۆژەی پێوەری زیرەک قۆناغی باشی بڕیوە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا، چەندین تایبەتمەندیی دیکەی باشی پێوەرەکە بەکاردەخرێن”.

May be an image of 5 people, people sitting, people standing, office and indoor

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ڕێكاریی یاسایی بەرامبەر زیادەرۆییەكان دەگرینەبەر

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی كەمنەبوونەوەی سەرپێچی و زیادەڕۆیی دەكەین و ڕێكاری یاسایی بەرامبەر زیادەڕۆییەكانيش دەگیرێنەبەر.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا لەبارەی پچڕانی کارەبای گەڕەکێکی هەولێر روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، لەبارەی پچڕانی کارەبای گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر، روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە. لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستاندا…
Total
0
Share