حکومەتى هەرێم بڕیارێکی “گرنگ” دەربارەى کارەبا دەردەکات

زیاتر لە 20 پرۆژەی كارەبا دەستپێدەكەنەوە

حکومەتى هەرێم ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجکردنى بڕى گۆڕانکارى لە نرخى دینار بەرامبەر دۆلار بۆ پرۆژەکانى کارەبا، کە 20 پرۆژەیە و بەهاکەى زیاتر لە هەشت ملیار دینارە.

ئەندازیار کاروان ئیبراهیم فەقێ، بەڕێوەبەرى پلان و بەدواداچوون لە بەڕێوبەرایەتى گشتیى کارەباى سلێمانى ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی شوبات وتی، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران بەنوسراوى ژمارە 2162 لە 24ی شوبات کە واژۆى دکتۆر ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى لەسەرە ڕەزامەندى داوە بە خەرجکردنى ڕێژەى جیاوازى ئەو گوژمەیەى لە ئەنجامی گۆڕانکارى نرخى دراوەکان دروست دەبێت بە هەمان مەرجى ڕەزامەندى بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان.

وتیشی، “بەهۆی بڕیارەكەوە لە سنوورى سلێمانى زیاتر لە 20 پرۆژە کە بەهۆى گۆڕانکارى نرخى دراو وەستابوون دەستپێدەکەنەوە”.

ئەندازیار کاروان ئیبراهیم ئەوەشی خستەڕوو، بەهاى کۆى ئەو پرۆژانە زیاتر لە هەشت ملیار دینارە و چاوەڕێی وەزارەتین کە ڕێنمانى دەربکاتەوە و پرۆژەکان دەستپێبکاتەوە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی بڕیارەكەی بە “گرنگ” ناوبردووە.

بابەتی پێشتر

سوپای ئەرمینیا داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی ئەو وڵاتە دەکات

بابەتی دواتر

تەندروستیی عێراق وادەی گەیشتنی یەكەم كاروانی ڤاكسینی كۆرۆنا ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی ڤاکسیندا لەپەیوەندیداین بۆ دابینکردنی بڕی تەواو بۆ هەرێم

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند…
Total
0
Share