سوپای ئەرمینیا داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی ئەو وڵاتە دەکات

لە چوارچێوەی قەیرانە سیاسییەکانی ئەرمینیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی شوبات داوای لە سەرۆکی حکومەتی ئەرمینیا، نیکۆڵ باشینیان کردووە دەستلەکاربکێشێتەوە.

ئەم داواکارییەی سوپا لە ڕاگەیەنراوێکی دەستەی گشتیی ئەرکانی سوپادا هاتووە و زیاتر لە 40 بەرپرسی سەربازیی دیار داواکارییەکەیان ڕاگەیاندووە، لەنێوانیاندا فەرماندەی دەستەی ئەرکانی سوپا، ئۆنیک گاسپاریان و سەرجەم جێگر و سەرۆک ئیدارەکانی فەرماندەی یەکە سەربازییە گەورەکان هەیە.

ئەو بەرپرسە سەربازییانە ڕایانگەیاندووە، “خۆپیشاندانەکانی ئەرمینییا بەڵگەیە بۆ خواست و ویستیی گەل لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت و سەرۆکی حکومەت”.

لەلایەکی دیکەوە نیکۆڵ باشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا ڕایگەیاند کە داواکاریی سوپای وڵاتەکەی بۆ دەستلەکارکێشانەوە ڕەتدەکاتەوە و بە کۆدەتا بۆ سەر حکومەتەکەی ناوی دەبات.

بابەتی پێشتر

دهۆک.. لە خولێکی سەربازیی پێشمەرگەدا 88 ژنی ئێزدیی دەرچوون

بابەتی دواتر

حکومەتى هەرێم بڕیارێکی "گرنگ" دەربارەى کارەبا دەردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share