تەندروستیی سلێمانی: لە ساڵێكدا زیاتر لە 80 هەزار کەس چارەسەری سروشتییان بۆ ئەنجامدراوە

لە سلێمانی لە ماوەی ساڵی رابردوودا چارەسەری سروشتی بۆ 80 هەزار و 251 نەخۆش ئەنجامدراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ساڵی رابردوودا چارەسەری سروشتی بۆ 80 هەزار و 251 نەخۆش لە سەرجەم ناوەندە تەندروستییەكانی سنووری سلێمانی ئەنجامدراوە.

تەندروستی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو نەخۆشانەی ساڵی رابردوو چارەسەری سروشتییان بۆ ئەنجامدراوە 25 هەزار و 505 نەخۆش نێر بوون و 39 هەزار و 343 نەخۆش مێ بوون و 15 هەزار و 403 نەخۆش منداڵ بوون، لەڕێگەی باشترین پسپۆڕ و كارمەندانی بە ئەزموون لە 30 بەشی چارەسەری سروشتی لەنەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستییەكان چارەسەری سروشتییان بۆكراوە.

بەپێی ئامارەكەی تەندروستیی سلێمانی، زۆرترین چارەسەری سروشتی لە ساڵی رابردوودا لە نەخۆشخانەی شار بووە و 16 هەزار و 55 چارەسەری سروشتی لەو نەخۆشخانەیە كراوە، لەسەنتەی راهێنانی منداڵان 12 هەزار و 796 چارەسەری سروشتی بۆ منداڵان كراوە و لەسەنتەری رۆماتیزم 8 هەزار و 158 چارەسەری سروشتی كراوە.

باس لەوەش دەکات، ساڵی رابردوو لە سنووری چەمچەماڵ چارەسەری سروشتی  بۆ سێ هەزار و 332 کەس ئەنجامدراوە و لە سنووری پێنجوێن چارەسەری سروشتی بۆ هەزار و 390 کەس ئەنجامدراوە.

 

 

بابەتی پێشتر

گوڵاڵە سدیق: دەمانەوێت لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە 30 ڕۆژ جارێك مووچە وەربگرین

بابەتی دواتر

روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share