داوادەكرێت دابینكردنی موچە لەلایەن ئه‌مریكاوە ته‌واوی پێشمه‌رگه‌ بگرێته‌وه‌

وەزیری پێشمەرگە داواكەی ئاراستەی هێزەكانی ئەمریكا كردووە

وەزیری پێشمەرگە داوادەكات دابینكردنی موچە لەلایەن ئه‌مریكاوە ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بگرێته‌وه‌.

شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئەمڕۆ سێشەممە 23ی شوبات داوایكرد، موچە و شایستە داراییەکانی ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگرێته‌وه، به‌جۆرێك ڕه‌چاوی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له‌ دابه‌شكردنی موچه‌دا هه‌بێت بۆ سەرجەم هێزەکان بەبێ جیاوازی.

هەروەك داوای به‌رده‌وامبوون و فراوانی هاوكارییه‌كانی كرد.

ئەو داواكارییەی شۆڕش ئیسماعیل ئەمڕۆ لەمیانەی كۆبوونەوەیدا بوو لەگەڵ وه‌فدێكی باڵای ڕاوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكا هەریەك لە كۆلۆنێل ڤۆرهیس، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له‌ عێراق و كۆلۆنێل جولیات، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ریان.

دیمەنێك لە كۆبوونەوەكە

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆڵونێڵ ڤۆڕهێس، به‌ڵینی دا به‌زوویی كار به‌و داوایه‌ ده‌كه‌ن و دوای دیراسه‌كردنی خۆیان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌گه‌ێیننه‌وه‌ و، وتیشی، “له‌خه‌می ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌ تێده‌گه‌ین و به ‌جددی كار بۆ باشكردنیان ده‌كه‌ین”.

دەربارەی داعش-یش وه‌فدی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا ئاشكرایانكرد، له‌ئێستادا مه‌ترسیه‌كانی داعش و “گروپه‌ تیرۆریستیه‌كانی تر” له‌ فراوانبووندایه‌، ده‌خوازێت به‌زوویی ڕێگریان لێبكرێت.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سۆران: کەسێک لە خەلیفان 12 فیشەکی بەرکەوت و گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

وتەبێژی حکومەتی عێراق: سەرجەم بڕگەکانی بودجە ڕێککەوتنیان لەبارەوە کراوە جگە لە پشکی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بکوژێک دەستگیرکرا

پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاند کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، پێشتر هاوڵاتییەکی کوشتووە و هەڵاتووە. بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، هێزەکانیان ئاگادارکراونەتەوە لەبوونی…
Total
0
Share