هەسەدە ئۆپەراسیۆنی “سوێند”ی ڕاگەیاند
بۆ دەستگیرکردنی سیخوڕەکانە

هەسەدە: هێزەکانمان بەشێوەیەکی هەستیارانە درێژە بە ئۆپراسیۆنەکانیان دەدەن

هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنێکی بەناوی “سوێند” بۆ دەستگیرکردنی ئەو سیخوڕانە دەستپێکرد کە دەستیان هەبووە لە شەهیدکردنی شەڕڤاناندا.

میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، هەسەدە ئۆپەراسیۆنێکی ‏بەناوی “سوێند” دژی ئەو سیخوڕانە دەستپێکردووە، کە دەستیان لە شەهیدکردنی ‏ژمارەیەک شەڕڤان و فەرماندەی هەسەدەدا هەبووە.

ئۆپەراسیۆنەکە سەرجەم ناوچەکانی باکوور و خۆرهەڵاتی سوریا دەگرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەناوچەکانی قامیشلۆ، تلتەمر، حەسەکە، شەدادێ، دێرەزوور، ڕەققە، منبج، تلتەمر و کۆبانێ لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا 36 کەسیان بە تۆمەتی سیخووڕییکردن دەستگیرکردووە، بەشێکی زۆریان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “تورکیا و دەزگا سیخووڕییەکانی هەوڵێکی بەرفراوان دەدەن بۆ دروستکردنی تۆڕی سیخووڕی، بەوەش دەیانەوێت هەم یەکڕیزی و متمانەی کۆمەڵگەکەمان تێکبدەن، هەمیش دەیانەوێت فەرماندە و شەڕڤانانی هەسەدە، هێزە ئەمنییەکان و ئەو “.

کەسایەتییانەی ئەرکیان هەیە لە خۆبەڕێوەبەرییدا، بکەنە ئامانج

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: هەموو ئەو پڕۆژانەی سلێمانی كە لەم كابینەیەدا كران بەدەستكەوت كاركردن تیایاندا وەستاوە

بابەتی دواتر

یەکێتی یەکەم لایەنی کوردییە گەڕایەوە نەینەوا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share