بکوژێک دەستگیرکرا

پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاند کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، پێشتر هاوڵاتییەکی کوشتووە و هەڵاتووە.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، هێزەکانیان ئاگادارکراونەتەوە لەبوونی رووداوێکی کوشتن لەناحیەی ئاغجەلەر کە هاوڵاتییەکی بەرەگەز عەرەب بەچەقۆ کوژراوە، دوای بەدواداچون تونرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

ئاماژە بەوەکراوە، بکوژەکە عەرەبە و بە چەقۆ تاوانەکەی ئەنجامداوە، ناوی ( م ، ح ، خ ) لەدایکبووی 2002ـە.

ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی باندە لەشفرۆشییە ئێرانییەکەی هەولێر سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، زەهرا سدیقی هەمەدانی کە بە تاوانی بە قاچاخبردنی کچانی ئێرانی بۆ هەولێر دەستگیرکرابوو، سەرۆکایەتیی باندێکی…
Total
0
Share