تەندروستیی سۆران: کەسێک لە خەلیفان 12 فیشەکی بەرکەوت و گیانیلەدەستدا

نەخۆشخانەی ئاشتیی سۆران ڕایگەیاند کەمێک بەر لە ئێستا کەسێک کە دەستڕیژی گولەی لێکرابوو بەر لە گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دکتۆر ڕزگار عزەت خان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران ڕووداوەکەی پشتڕاستکردەەوە وڕایگەیاند بەرلە گەیاندنی بە نەخۆشخانەی ئێمە ئەو کەسە گیانیلەدەستدابوو.

لەوبارەیەوە شاسوار محەمەد، کارمەندی ئێشکگری نەخۆشخانەی ئاستی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک لە خەلیفانەوە گەیەنرایە نەخۆشخانەکەمان کە دەسترێژی گولەی لێکرابوو وە 12 فیشەکی بەرکەوتبووە”.

ڕاشیگەیاند کە ئەو کەسە بەرلەوەی بگەیەنرێتە نەخۆشخانەکەی ئەوان گیانیلەدەستدابوو، چونکە ڕووداوەکە لە ناحیەی خەلیفانی سەربە قەزای چۆمان ڕوویداوە و لەناوبازاڕدا دەستڕێژی گولەی لێکراوە.

ئەو کەسەی دەستڕێژی گولەی لێکراوە و کوژراوە پێشمەرگەیە و لەدایکبووی ساڵی 1980یە، ئێستا پۆلیسی ناوچەکە دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.  

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری رۆشنبیری بۆ داواکاری گشتیی: نووسراوەکەتان بە هەڵە ئاڕاستەکردووە

دوای ئاڕاستەکردنی نووسراوێک لەلایەن داواکاری گشتییەوە بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى رۆشنبیریى سلێمانى سەبارەت بە قەدەغەکردنی رووماڵی رووداوی کوشتن، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات

بەمەبەستی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، بڕیارە ئەمڕۆ…
Total
0
Share