دراوە ئەلیكترۆنییەكان 100 ملیار دۆلار لە كەمتر لە دوو كاتژمێردا لەدەستدەدەن

وادەكات لە ڕێگادابێت بەرەو خراپترین ڕۆژ لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا

دراو ئەلیكترۆنییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزین و بەهاكەیان لە بازاڕدا زیاتر لە 100 ملیار دۆلاریان لە كەمتر لە دوو كاتژمێردا لەدەستدا، هاوكات لەگەڵ شەپۆلێكی بەهێز فرۆشتنی كە زۆرینەی دراوە ئاڵوگۆڕكراوەكانی گرتەوە.

بتكۆین دوێنێ دووشەممە 22ی شوبات دابەزینی بەخۆیەوە بینی، پاش ئەو بەرزبوونەوە زۆرەی ڕۆژی پێشتر بەدەستیهێنا، بەربەستی بەردەم پڕۆسەكانی فرۆشتن لە پشكە جیهانییەكاندا بووە هۆی مەترسی، ئەمەش هۆكاربووە بۆ ئەوەی لەگەڵ دراوە ئەلیكترۆنییەكانی دیكەدا نزیكەی 100 ملیار دۆلار لەماوەی نزیكەی دوو كاتژمێردا لەدەستبدەن.

دراوە ئەلیكترۆنییە زۆر ناسراوەكەی جیهان زیاتر لە 10%ی بەهاكەی لەدەستدا و گەیشتە كەمتر لە 50 هەزار دۆلار، ئەمەش وادەكات لە ڕێگادابێت بەرەو خراپترین ڕۆژ لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا.

دوایین دابەزینی بەڕێژەی 7.5% بوو كە بەهۆیەوە گەیشتە 53 هەزار و 177 دۆلار.

بەپێچەوانەی دۆخی ئێستای ڕۆژی یەكشەممە بتكۆین بازی بەرەو ئاستێكی پێوانەیی دا و نرخی گەیشتە 58 هەزار و 354 دۆلار، پاش ئەو بەرزبوونەوەیەی لە هەفتەی پێشتردا بەدەستیهێنا و گەیاندییە دوو هێندەی بەهاكەی لە سەرەتای ئەمساڵدا.

بەهەمان شێوە دراوی ئەلیكترۆنی (ئیسریۆم)ی ڕكابەرشی دابەزی، پاش ئەوەی ڕۆژی شەممە گەیشتە ئاستێكی پێوانەیی.

س: ڕۆیتەرز

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا: داوای دابەشکردنی دوو مووچە دەکەین

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا، رایگەیاند، داوادەکەین مووچەکانمان لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە رێکبکرێتەوە. هیوا سەمەد، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی…
زیاتر ببینە

عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی خانەنشینان دەکات

دەستەی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، کارەکانی بەرزکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی خانەنشینان تەواوبووە. حسام عەبدولسەلام بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشین…
Total
0
Share