لە بەرژەوەندیی جوتیاران و کاسبکاران بڕیاردرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، ئەمڕۆ یان سبەینێ بازگەی باوە مەحمود دەکرێتەوە.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای داخستنی بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت مانگ، بازگەی باوە مەحمود بەڕووی کاسبکاران، جوتیاران و بازرگاناندا دەکرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانن بەرهەمەکانیان لە دەروازەی باشماخ و پەروێزخانەوە بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق بگوازنەوە.

وتیشی، ئەمڕۆ یان سبەینێ بازگەکە دەکرێتەوە و بڕیارە فەرمانگەیەکی گومرگی لە بازگەکە بکرێتەوە تاوەکو لەڕێگەیەوە چارەسەری کێشەکان بکرێت و جیاوازیی گومرگیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد وەربگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە 48 کاتژمێردا بکوژی ئەو هاوڵاتییە دەستگیرکرا کە لەئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بەکوژراوی دۆزرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بکوژی ئەو هاوڵاتییەی دەستگیرکرد، کە لەئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بەکوژراوی دۆزرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، رۆژی…
Total
0
Share