ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان داوای هەنگاونان دژ بە قەیرانی خۆراك دەكەن

كێشەی ئاسایشی خۆراك لە جیهاندا ڕوو لە زیادبوونە

سەرانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانی و بانكی نێودەوڵەتی داوایانكرد كاری بەپەلە بكرێت لەسەر نەخشە كارێكی نوێ دەربارەی ئاسایشی خۆراك كە دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەكان ئامادەی بكەن.

كریستالینا جۆرجیفا بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی وتی، بەبۆنەی كۆبوونەوەكانی بەهارەی سندوقی دراو و بانكی نێودەوڵەتی “زۆر پێویستە بكرێتە پاڵنەری كەوتنە جوڵە تا خۆمان لە مردن بەدووربگرین”.

لای خۆیەوە دیڤید مالباس سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی ڕوونیكردەوە، یەكێك لە هەنگاوە یەكلاكەرەوەكان لەسەر بەدەستهێنانی شەفافیەتی زیاتر دەبێت دەربارەی خۆراكە ئەمباركراوەكانی وڵاتان، بۆ هاوكاریكردنی بازار لە كاركردن بەشێوەی باشتر.

لێدوانی ئەو بەرپرسانە هاوكاتە لەگەڵ ئەو مەترسییانەی دەربارەی زیادبوونی كێشەی ئاسایشی خۆراك لە جیهاندا لە ئارادایە لەسایەی شەڕی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا كە بووەتە هۆی زیادبوونی نرخی ماددە خۆراكییە ستراتیژییەكانی وەك گەنم.

شیكارییەك كە بەمدواییە گۆڤاری (فۆرین ئەفیرز) بڵاویكردەوە دەڵێت، شەڕی درێژمەودا لە ئۆكرانیا دەبێتە هۆی ڕوودانی شەپۆلی برسێتی، بەهۆی ئەوەی ڕوسیا و ئۆكرانیا بەرهەمهێنی سەرەكی ماددە خۆراكییەكانی وەك گەنم-ن.

لەگەڵ بەردەوامی شەڕەكە، سزاكان زیاددەكەن، بەهۆیەوە نرخی شمەكی وەك نەوت لە بەرزبوونەوەدا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی: غاز بۆ وەرزی زستان لە کۆگاکاندا هەڵدەگرین

نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی ڕایگه‌یاند، غاز بۆ وەرزی زستان لە کۆگاکاندا هەڵدەگرین. وه‌رزێر عه‌بدوڵا، نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی…
Total
0
Share