فازڵ میرانی: لە 26ی ئایار کۆنگرەی پارتی بەڕێوەدەچێت

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایدەگەیەنێت، کۆنگرەی حزبەکەیان لە 26ی ئایار بەڕێوەدەچێت.

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا دەربارەی كۆنگرەی حزبەكەیان وتی، کۆنگرە لە بەرواری 26ی ئایار بەڕێوەدەچێت.

دیاریكردنی ئەو وادەیە بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی 14ی پارتی لەكاتێكدا ماوەی 11 ساڵە حزبەكە كۆنگرەی ئەنجام نەداوە ئەگەرچی بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە پێویستە چوار ساڵ جارێك كۆنگرە گرێبدات.

یەکەم کۆنگرەی پارتی لە 16ـی ئابی 1946، به‌ نهێنی له‌ شاری به‌غداد ئەنجامدراوە و دوایین كۆنگرەشی لە 11 بۆ 18ی كانونی یەكەمی 2010 له‌ هەولێر ئەنجامدا، كۆنگرەی پێشتریشی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 1999 گرێدا.

پارتی لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کۆی 111 کورسی 45 کورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنا.

 

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی عێراق: ئەم میلیشیایانە ئەنجامدەری موشەكبارانەكانن

بابەتی دواتر

نەتەوەیەكگرتووەكان لەسەر كوشتنی خۆپیشاندەران هاتەدەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share