نەتەوەیەكگرتووەكان لەسەر كوشتنی خۆپیشاندەران هاتەدەنگ

نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا لەسەر كوشتنی خۆپیشاندەران لە پارێزگایەكی عێراق هاتەدەنگ و دەڵێت، سەركۆنەی كوشتنی خۆپیشاندەران دەكەین.

نوێنەرایەتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە 23ی شوبات، ڕایگەیاندووە، “بە توندیی سەركۆنەی  توندوتیژییەكانی ئەمدواییانەی زیقار دەكەین، جارێكی دیكە داوا لە دەسەڵاتداران دەكەین سنوورێك دابنێن بۆ دەربازبوون لە سزا”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “پێویستە بەرپرسانی ئەو هێرشە ڕادەستی دادگا بكرێن. چارەسەری هێمن و ئاشتییانەی ناكۆكییەكان، تاكە ڕێگەچارەی بەرەوپێشچوونن.”

دوێنێ دووشەممە 22ی شوبات، خۆپیشاندان لە ناسڕییە بەڕێوەچوو و توندوتیژی تێكەوت، بەو هۆیەوە خۆپیشاندەرێك كوژرا و 18ی تر برینداربوون، 12 كارمەندی هێزە ئەمنییەكانیش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بانگهێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەكرێن

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەزیرانی دارایی عێراق و هەرێم بانگهێشت دەكەن. د. بڕیار رەشید…
زیاتر ببینە

رێککەوتنی ئاو لەنێوان عێراق و تورکیا چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی زیانەکانی کەمئاوی؟

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایدەگەیەنێت، رێککەوتنیان لەگەڵ تورکیا لەبارەی دۆسیەی ئاو، مێژوویی بووە. عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی…
Total
0
Share